هەژاری خۆکوشتنی کچە خوێندکارێکی کوردی لێکەوتەوە

هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی شاری دیلۆڕان سەربە پارێزگای ئیلام بە هۆی هەژاری و نەداری بنەماڵەکەی و ئەوەی کە نەیانتوانیوە بۆ زانکۆ ناونووسی بکەن، .

٣ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٤:١٣

 

هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی شاری دیلۆڕان سەربە پارێزگای ئیلام بە هۆی هەژاری و نەداری بنەماڵەکەی و ئەوەی کە نەیانتوانیوە بۆ زانکۆ ناونووسی بکەن، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٢ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ٢٤ی سێپتامبری ٢٠١٨)، کچێکی لاوی خەڵکی شارەکی وەحدەت سەر بە شاری دێلوڕان بەناوی ”ماریا عەبەدی“ کچی یوسێف کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری دێلوڕان لەوبارەوە ڕایگەیاند کە ماریا عەبدی تەمەنی ١٧ ساڵ بووە و لە ئەزموونی ئەمسال توانیوە بۆ زانکۆی تەورێز قەبووڵ بێت، بەڵام بنەماڵەکەی بەهۆی هەژاری و دەستکورتییەوە نەیانتوانیوە ناونووسی بکەن و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی ناوبراو خۆی بکوژێت.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی عەبدی بەهەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە ناوبراو لەڕێگای خواردنی حەبی برنجەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

پارێزگای ئیلام هەرچەند کەم حەشیمەت ترین پارێزگای ئێران بە ئەژمار دێیت، بەڵام زیاترین ڕێژەی خۆکوژی لەئاستی هەموو ئێراندا لەو پارێزگایە تۆمار دەکرێت و هۆکاری زۆربەی ئەو خۆکوژیانەش هەژاری و بێکاری بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە