هەڵمەت عەبدوڵڵایی بە دانانی بارمتەی پێنج میلیاردی ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی میاندواو ڕاگیراوە، بە دانانی بارمتەیەکی زۆر بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

٢٢ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٠٩:٥٦

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی میاندواو ڕاگیراوە، بە دانانی بارمتەیەکی زۆر بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هەڵمەت عەبدوڵڵاهی بەندکراوی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی میاندواو ڕاگیراوە پاش سێ ساڵ بەندکران بە دانانی بارمتەی پێنج میلیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

هەڵمەت عەبدوڵڵاهی پاییزی ٢٧١٥ (٢٠١٥ی زایینی) لەگەڵ پێنج کەسی دیکەی خەڵکی میاندواو بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی هاشم زەینالی دەستبەسەر کرابوون.

هاوینی ساڵی دواتر هەر یەک لە هەلمەت عەبدوڵڵاهی، میلاد عەبدی، سەعید سیاهی، سلیمان کوری و مستەفا تاهیر زادە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی ١٥ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا و کەماڵ ئەحمەد نژادیش حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا.

ناوبراو پاییزی ساڵی ڕبردوو پاش سێ ساڵ بەندکران بۆ یەکمجار بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتەی پێنج میلیارد تمەنی ئازاد کرابوو.

حوکمی سێدارەی کەماڵ ئەحمەدنژاد ڕۆژی  دووشەممە ( ١٩ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ١٠ی سیپتامبری ٢٠١٨) لە بەندیخانەی ناوەندیی میاندواو جێبەجێ کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە