هەڵەی پزیشکی بووە هۆی کوژرانی کچێکی رەبەتی

هەنگاو: کچێکی خەڵکی شاری رەبەت، بە هۆی هەڵەی پزیشکی لە ناوەندێکی دەرمانی شاری تەورێز، گیانی لەدەست دا.

١٣ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٤:١٨

 

هەنگاو: کچێکی خەڵکی شاری رەبەت، بە هۆی هەڵەی پزیشکی لە ناوەندێکی دەرمانی شاری تەورێز، گیانی لەدەست دا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، رۆژی شەممە (١٢ی جۆزەردانی ٢٧١٨ / ٢ی ژوئەنی ٢٠١٨)، کچێكی تەمەن ٣٠ ساڵانی خەڵکی رەبەت بە ناوی “تەڵا محەممەدپوور” بە هۆی هەڵەی پزیشکی و کەمتەرخەمی  پزیشکانی نەخۆشخانەی (ئیمام ڕەزا) ی شاری تەورێز گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کچە ٣٠ ساڵە بۆ ئەنجامی نەشتەرگەریەکی سادە سەردانی ئەم نەخۆشخانەی کردبوو، بەڵام دوای رۆژیک لە ئەنجام دانی نەشتەرگەریەکەی بۆ جاری دووهەم دەیبەنەوە ژووری نەشتەرگەری و لەو کاتە دەچێتە حاڵەتی کۆماوە و لە ئەنجام دا رۆژی ڕابردوو گیانی لەدەست دا.

ساڵانە بەشێکی زۆری هاووڵاتیانی کورد بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکانەوە گیانیان لە دەست دەدەن و هیچ هەوڵێکی بنەماڵەی قوربانیان ئەنجامی نیە و قەرەبوو ناکرێنەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە