هەڵەی پزیشکی گیانی هاووڵاتییەکی دیکەی ئەستاند + ئامار

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی هەلەی پزیشكییەوە گیانی لە دەست دا و بە ئەژمارکردنی ئەم حاڵەتە لە دوومانگدا ٦ هاووڵ.

٦ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٢:٢٩

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی هەلەی پزیشكییەوە گیانی لە دەست دا و بە ئەژمارکردنی ئەم حاڵەتە لە دوومانگدا شەش هاووڵاتیی کورد بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٥ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ٢٤ی فێوریەی ٢٠١٩)، لاویکی خەڵکی گوندی میراوای سەلاسی باوەجانی بە ناوی ”وریا عەبدوڵڵاهی“ کوڕی سابیر بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، وریا عەبدوڵڵاهی تەمەن ١٨ ساڵ لە نەخۆشخانەی ”ئیمام ڕەزا“ی شاری کرماشان خەوێندراوە و بە هۆی کەمتەرخەمی کادری پزیشكی ئەو نەخۆخشانەوە گیانی لە دەست داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە، لانیکەم ٦ هاووڵاتیی کورد بە هۆی هەڵەی پزیشكییەوە گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە