هەڵەی پزیشکی گیانی کچێکی خەڵکی سنەی ئەستاند

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی سنە لەکاتی نەشتەرگەری پزیشکی و بە هۆی هەڵەی کادری پزیشکی نەخۆشخانەکەوە گیانی لە دەست دا.

١٨ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١١:٤٥

 

هەنگاو: کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی سنە لەکاتی نەشتەرگەری پزیشکی و بە هۆی هەڵەی کادری پزیشکی نەخۆشخانەکەوە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (١٧ی گەلاوێژی ٢٧١٩ / ٨ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵی دانیشتووی گەڕەکی عەباسئاوای شاری سنە بە ناوی ”پەرەستوو نەسیری“ لەکاتی ئەنجام دانی نەشتەرگەری زراو (کیسە صفری) بە هۆی کەمتەرخەمی و هەڵەی پزیشکی گیانی لە دەست داوە.

سەید فواد حوسێنی، بەرپرسی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ناوچەی یەکی سنە وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاندووە کە بەدواداچوون بۆ هۆکاری گیان لە دەست دانی پەرەستوو دەکەین.

 هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە (١٤ی گەلاوێژی ٢٧١٩ /  ٥ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ” محەمەد ئیبراهیمی“ بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە گیانی لە دەست دابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە