وتەبێژی بەرەی یەکگرتووی کورد لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرا

هەنگاو: وتەبێژی بەرەی یەکگرتووی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بوکانەوە دەستبەسەر کرا.

٤ سەرماوەز ٢٧١٩، ٠٠:٣٢

 

هەنگاو: وتەبێژی بەرەی یەکگرتووی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بوکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٣ی سەرماوەزی ٢٧١٩(٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی “ئازاد محەمەدیان”  و دوای دەستبەسەر کردن  بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە..

ئازاد محەممەدیانی چالاکی سیاسی و وتەبێژی بەرەی یەکگرتووی کوردە بووە و هەروەها یەکێک لە نووسەرە چالاکەکانی ئەو شارەش بووە.

لەلایەکی دیکەوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی خەڵکی ئاوایی گردیگلانی بۆکان بە ناوی “سەعدی ئەحمەدپووری” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی بۆکان دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە