وردەکاری تێکەڵچوونەکەی سەردەشت + وێنەی کوژراوەکان و ئامار

هەنگاو: لە درەنگانی شەوی رابردوودا لە خاڵی سنووریی بێورانی سەردەشت، شەڕ و تێکهەڵچوونێک لە نێوان گرووپێکی چەکدار و ‌هێزە چەکدار.

١٦ جۆزەردان ٢٧١٨، ٢٣:٢٠

 

هەنگاو: لە درەنگانی شەوی رابردوودا لە خاڵی سنووریی بێورانی سەردەشت، شەڕ و تێکهەڵچوونێک لە نێوان گرووپێکی چەکدار و ‌هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێراندا هاتە ئاراوە.

بەپیی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”،  ئەو تێکهەڵجوونە کاتژمێر ١٠ و ٣٠ خولەکی شەو لەنێوان ‌هێزی هەنگی مەرزی و باندێکی بازرگانیی مادەی هۆشبەردا هاتۆتە ئاراوە.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری “هەنگاو”، لەو تێکهەلچوونەدا ئەندامێکی گروپە قاچاخچیە بەناوی “عەلی عەلیزادە” کوڕێ عوسمان و خەڵکی بۆکان و دوو دەرجەداری هەنگی سنووری ئێران کوژراون.

هەواڵنێرییەکانی سەربە سوپای پاسداران، ناسناوی ئەو دوو چەکدارە کوژراوی هێزی هەنگی مەرزی‌یان کە لەو تێکهەڵچوونەدا کوژراون،  یووسف پیرانی و مەحبووب قوربانی راگەیاندووە.

 

وتەی دژبەیەکی لێپرسراوانی حکومەتی ئێران

میدیاکانی سەربە سوپی پاسداران سەرەتا بڵاویان کردەوە کە ئەو تێکهەڵچوونە لەگەڵ "گرووپە چەلدارەکانی سەربە هێزە تیرۆریستییەکان" هاتۆتە ئاراوە.

قاسم رەزایی فەرماندەی هێزی ئینتزامی لە سەردەشت بە تەسنیمی سوپای پاسدارانی راگەیاندووە کە هیزی ئینتزامی لەگەڵ گرووپێکی ٢٠ کەسیی "شەڕانگیزەکان" بەشەڕ هاتوە کە بە تەما بوون بێنە ناو خاکی ئێرانەوە.

ناوبراو هەروەها گوتووشیەتی ئەو "شەڕانگێزانە" نەیانتوانی ئامانجی خۆیان بپێکن و بە دانی زیانێکی زۆرەوە بەرەو خاکی عێراق (هەرێمی کوردستان) کشانەوە.

وتەکانی ڕەزایی لە کاتێکدایە کە نژاد جیهای فەمانداری سەردەشت بە ”ئیسنا“ی ڕاگەیاندووە کە ئەو دوو دەرەجەدارە لە نزیک هەنگی سنووری سەرقاڵی ئەرکی پێ ئەسپێردراوی خۆیان بوون کە کوژراون.

بەو حاڵەشوە، هیچ یەک لە حیزبە کوردستانییەکان بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان بە ئەستۆ نەگرتووە و هەواڵنێری ”هەنگاو“ جەخت دەکاتەوە کە ئەو گرووپە قاچاخچی بوون و هیچ کەسێکیان نەچووەتە نێو خاکی باشووری کوردستان و کاتێک ویستوویانە بەرەو باشووری کوردستان بڕۆن کەوتوونەتە بۆسەوە.

 

قوربانی بوونی ٥٦ کۆڵبەر لە سنووری سەردەشت لەماوەی ١٧ مانگدا و هەڵوێستی لاگیرانەی میدیا فارسییەکانی دەرەوەی ئێران

دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لەلایەن میدیاکانی سوپای پاسدارانەوە، میدیا فارسی زمانەکانی دەرەوەی ئێران کە زۆربەیان زمانحاڵی وڵاتانی ئەورووپایی و ئەمریکایین، بە بڵاو کردنەوەی هەمان هەوان بە هەمان ئەدەبیاتی سوپای پاسدارانەوە بەشێوەیەکی بەربڵاو بڵاویان کردەوە کە دژکردەوەی چالاکانی کوردی لە ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٧وە لە سنووری سەردەشت بە شێوەیەکی نێونجی مانگانە  کۆڵبەر بوونەتە قوربانی.

بە پشتبەستن بەو ئامارە،لەماوەی ١٧ مانگی ڕابردوودا لەسەریەک ١٧ کۆڵبەر لە سنووری سەردەشت بوونەتە قوربانی کە ١٦ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ٤٠ کەسیشیان بریندار بوون.

لەو ڕێژەیە ١١ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوور کوژراونو ١٨ کۆڵبەریش بریندار بوون.

زۆربەی ئەو کۆلبەرانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هیزەکانی ئێران بوونەتە قوربانی، بەڵام زۆربەی جارەکان ئەو میدیایانە لە ڕووماڵ کردنی کوژرانی کۆڵبەران بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە خۆیان بواردووە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە