وردەکاری لە سەر کوژرانی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە ئیلام لەلایەن باوکی بنەماڵەوە

هەنگاو: پیاوێکی خەڵکی ئیلام دوایی ئەوەی تووشی قەیرانی دارایی هاتووە و لە بورسی ئێران هەموو سەرمایەکەی لە دەست داوە، ژن و منداڵەکانی خۆی

١٤ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٢:٢٥

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: پیاوێکی خەڵکی ئیلام دوایی ئەوەی تووشی قەیرانی دارایی هاتووە و لە بورسی ئێران هەموو سەرمایەکەی لە دەست داوە، ژن و منداڵەکانی خۆی کوشت و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندان ٢٧٢٠(٣١ی ژانویەی ٢٠٢١)، پیاوێکی خەڵکی ئیلام بە ناوی “ئەفشین حەیدەریان” ژنەکەی خۆی بە ناوی “لەیلا زەنگەنە” و دوو منداڵەکەیان بە ناوەکانی “عەلی حەیدەریان” تەمەن ١٧ سال و “هەستی حەیدەریان” تەمەن ١٠ ساڵی بە چەکی ڕاو کوشتووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەفشین خەلیلیان کە کارمەندی بانک بووە بە هۆی لەدەستدانی سەرمایەکەی لە بوورسی ئێران و هەڵشکانی (مایەپووچ بوونی) سێ ئەندامی بنەماڵەکەی کوشتووە و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بکوژ دوای ئەوەی ژن و منداڵەکەی خۆی کوشتووە سەردانی بانکی کردووە و دواتر لەوێ دوایە ئەوەیکە هەڕەشەی لە فەرمانبەرانی بانک کردووە بە هەمان چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە