ئورمیە .. بەندکراوێکی مەحکووم بە سێدارە لە پەتی سێدارە رزگاری بوو

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی ئورمیە کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو دوای ئەوەی بنەماڵەی کوژراوەکە ڕەزایەتیان داوە، لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.

٢٣ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٣:٠٣

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی ئورمیە کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو دوای  ئەوەی بنەماڵەی کوژراوەکە ڕەزایەتیان داوە، لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٥ ساڵی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ”حەمید . پ“ کە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لە پەتی سێدارەی ڕزگاری بوو.

حەمید ٦ ساڵ پێش بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو و لەوکاتەوە تا ئێستا لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە.

میر عەلی ئەکبەر هاشـی، سەرۆکی بەندیخانەکانی پارێزگای ئورمیە لەو بارەوە ڕایگەیاندووە کە دوای بەدواداچوونی چالاکنی مەدەنی و سەردانی بنەماڵەی کوژراوەکە، توانراوە کە ڕەزایەتی بنەماڵەکەی وەربگرن .


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە