ئورمیە_ زڕدایکێک بەتەمابوو گوێی کچێکی ٥ ساڵان ببڕێت

هەنگاو: منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵی خەڵکی ئورمیە دوای ئەوەی لەلایەن زڕدایکیەوە کەوتووە بەر لێدان و کوتان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

١٤ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٠:٥٧

 

هەنگاو: منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵی خەڵکی ئورمیە دوای ئەوەی لەلایەن زڕدایکیەوە کەوتووە بەر لێدان و کوتان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، منداڵێکی تەمەن ٥ ساڵی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ستایش دوای ئەوەی لەلایەن زڕدایکەوە لێی دراوە و جەستە و دەمووچاوی بە هۆی ئەو لێدانەوە شین بووەتەوە(بە پێی ئەو وێنانەی کە بڵاو بوونەتەوە)، ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

ستایش کە کچێکی تەمەن ٥ ساڵە ئێستا لە نەخۆشخانەی ”ئیمام“ی شاری ئورمیە لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە و پۆلیس لێکۆكینەوەکانی لەوبارەوە دەست پێکردووە.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی لە زمانی باوکی ستایشەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە ”کاتێک چوومەتەوە ماڵ ژنەلەم (زڕدایکی ستایش) بە نیاز بووە کە گوێکانی ببڕێت“.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە