ئورمیە .. حوکمی ۶ ساڵ بەندکران بەسەر هاووڵاتییەکی باشووی کوردستان سەپێندراوە

هەنگاو: بەندکراوێکی خەڵکی باشووری کوردستان کە دوو ساڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە دەسبەسەرە، حوکمی یەک ساڵ.

١٨ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٢١:٠٩

 

هەنگاو: بەندکراوێکی خەڵکی باشووری کوردستان کە دوو ساڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە دەسبەسەرە، حوکمی یەک ساڵی دیکە بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە. 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، سەردار عوسمان بەکر، بەندکراوی خەڵکی باشووری کوردستان کەلە ساڵی ٢٧١٦ی کوردی (۲۰۱۶) لە بەندیخانەی  ناوەندیی ئورمیە دایە، لەلایەن لقی سێی دادگای ''ئینقلاب''ی ئورمیەوە حوکمی یەک ساڵی دیکە بەندکرانی بەسەردا سەپا.

سەردار عوسمان بەکر، دوو ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی ''چالاکیی مەزهەبی'' حوکمی ۵ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو و مانگی ڕابردووش بە تۆمەتی پڕوپاگەندە لەدژی حکوومەتی ئێران لە نێو بەندیخانە دووبارە یەک ساڵی دیکە بەندکرانی بۆ بڕایەوە.

ئەو بەندکراوە کوردە هەنووکە لە بەندی ١٢ی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە ڕاگیراوە و لە  ڕەوتی دادگایی‌‌یەکەیدا لە هەبوونی مافی پارێزەر بێبەش بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە