ئورمیە.. سەپاندنی حوکمی ٣٦ ساڵ بەندکران بەسەر دوو کەس بە تۆمەتی ناڕەزایەتی دربڕین بە دەستدریژی بۆ سەر کچێکی ١٢ ساڵ

هەنگاو: دەزگای دادوەریی ئێران لە شاری ئورمیە، حوکمی قورسی بە سەر دوو لاوی کوردی خەڵکی ئەو شارەی بە تۆمەتی ئەوەی کە بە نیسبەت دەستدرێژیی فەرمانبەریکی

٨ خەرمانان ٢٧١٨، ١١:٤٥

 

هەنگاو: دەزگای دادوەریی ئێران لە شاری ئورمیە، حوکمی قورسی بە سەر دوو لاوی کوردی خەڵکی ئەو شارەی بە تۆمەتی ئەوەی کە بە نیسبەت دەستدرێژیی فەرمانبەریکی قوتابخانە بۆ سەر کچێکی تەمەن ١٢ ساڵی کورد ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو، سەپاند.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٧ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٢٩ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، دانیشتنی دادگای دوو کەس لەوانەی کە بە تۆمەتی ناڕەزایەتی نیشاندان بە دەسترێژی فەرمانبەرێکی قوتابخانەی ”راه شهدا“ بۆ سەر کچیکی تەمەن ١٢ ساڵی کورد دەستبەسەر کرابوون، لە لقی ١١٢ی دادگای گشتیی شاری ئورمیە بەڕێوە چوو و لەئاکامدا ئەو دوو کەسە سەرجەم حوکمی ٣٦ سال بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی ئەو حوکمە، ئەو دوو کەسە بەناوەکانی ”سەفەر عەبدوڵڵاهی و ئەحمەد جەهانگیری“ بە تۆمەتی ” تێکدانی بنکەی حکومەتی و کۆبوونەوەی نایاسایی“ هەر کامەیان حوکمی ١٨ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە.

ڕۆژی دووشەممە (١ی خەزەڵوەری ٢٧١٧ / ٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧) سەدان کەس لە دانیشتوانی شارەکی ئیسلام ئاوای ئورمیە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە دەستدریژی فەرمانبەرێکی قوتابخانەی ”راه شهدا“ بۆ سەر کچە خویندکاریکی تەمەن ١٢ ساڵی کورد لە پێش ئەو قوتابخانەیە کۆبوونەوە کە بە هۆی دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان ئاڵۆزی دروست بوو و لەئاکامدا دەیان کەس دەستبەسەر و ١١ کەسیش بریندار کران.

دوای دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکان، خەڵکی ناڕازی قوتابخانە و بنکەی بەسیجی مزگەوتی قودسیان ئاگر تێبەردا.

هەروەها زیاتر لە ٣٠ کەس دەستبەسەر کران کە ناسنامەی ٢٨ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە