ئورمیە ـ لاویکی تەمەن ٢٨ ساڵ دایک و خۆشکی دایە بەر چەقۆ

هەنگاو: لاویکی خەڵکی ئورمیە کە لەلایەن دراوسێکانیانەوە گومانی ئەوەی لێ دەکرا ئەندامی داعش بێت، بە چەقۆ دایکی خۆی کوشت.

٩ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٢٣:٥٩

 

هەنگاو: لاویکی خەڵکی ئورمیە کە لەلایەن دراوسێکانیانەوە گومانی ئەوەی لێ دەکرا ئەندامی داعش بێت، بە چەقۆ دایکی خۆی کوشت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی جوارشەممە (١٦ی ڕەشەممە / ٧ی مارس)، لە گەڕەکی شارەکی سپای ئورمیە لاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵ بە چەقۆ دایکی خۆی کوشتووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە کە ناسنامەی (د . ع) ڕاگەیندراوە ئەندامی گرووپە توندڕەوە ئسیلامییەکان بووە و بە چەخۆ خۆشی بە سەخی بریندار کردووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسننامەی ئەو دایک و کچە بۆ “هەنگاو” ئاشکرا نەبووە.

دەوتریت کە کچەکە ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە