ئورمیە .. میدیاکارێکی کورد حوکمی ٣ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی میدیایی خەڵکی ئورمیە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

٢٨ بانەمەڕ ٢٧١٨، ٢١:٠٩

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی میدیایی خەڵکی ئورمیە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە چالاکێکی میدیاکاری کوردی بەناوی ”فەڕوخ عەبدی“  کە بەڕێوەبەری کەناڵی تێلگرامی ”ئامانج“ بوو، بە سێ ساڵ بەندکران مەحکووم کردووە و ئەو حوکمە ڕۆژی ڕابردوو پێی ڕاگەێندراوە.

بە پێی ئەو حوکمە، فەڕوخ عەبدی بە تۆمەتی ”بێ ڕێزی بە ڕێبەری ئیران“ بە دوو ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی ”پڕوپاگەندە دژی حوکمەت“ بە یەک ساڵ بەندکران و سەرجەم حوکمی ٣ ساڵ بەندکرای بەسەردا سەپێندراوە.

فەڕوخ عەبدی ڕۆژی شەممە (٢١ی ڕێبەندانی ٢٧١٧/ ١٠ی فێوریەی ٢٠١٨) لە شاری قیشم کە لە باشووری ئێران هەڵکەوتووە دەستبەسەر و ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی تاران و دواتر ئورمیە کرا.

ناوبراو لەوکاتەوە تا ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە