ئورمیە.. هاووڵاتییەکی کورد بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە کە پێشتر لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر کرا.

٨ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٩:٠٩

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە کە پێشتر لە لایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٢٣ی دێسامبری ٢٠١٨)، هیدایەت سەلامەت دانیشتووی شارەکی ئیسلام ئابادی ئورمیە دوای یەکلایی بوونی حوکمەکەی و بانگهێشتکرانی لەلایەن دادگای گشتی شاری ئورمیەوە، دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کرا.

هیدایەت سەلامەت ڕێکەوتی پێنجی خەزەڵوەری ٢٧١٤ (٤ ساڵ پێش) بە تۆمەتی بەشاری لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی کە بە مەبەستی پشتگیری لە بەرخۆدانی کۆبانی لە شاری ئورمیە ڕێکخرابوو دەستبەسەر و پاش یەک مان بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە وکردە دواجار و لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای گشتی شاری ئورمیەوە بە تۆمەتی ”تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵگە“ حوکمی شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

هیدایەت سەلامەت ئێستا لە بەندی ١٣ (بەندی لاوان)ی بەندیخانەی دەریای ئورمیە ڕاگیراوە و ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە