ئورمیە ـ پیاوێک بە تەور ژنەکەی خۆی کوشت

هەنگاو: پیاوێک دوای ئەوەی بە تەور ژنەکەنی خۆی کوشت، هەوڵی خۆکوشتنی دا.

١٩ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٢٣:٠٨

 

هەنگاو: پیاوێک دوای ئەوەی بە تەور ژنەکەنی خۆی کوشت، هەوڵی خۆکوشتنی دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ژنێکی گەنج بە ناوی ”گوڵێ حەلیمیان“ کچی عادڵ لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هاوژینی گوڵێ بە ناوی ”فەهیم شێرزاد“ بە تەور لە ملی ناوبراوی داوە و بە سەختی برینداری کردوە و پاش چەند ڕۆژ مانەوە لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە، گوڵێ گیانی لە دەست داوە.

ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند کە فەهیم دوای ئەوەی گوڵێی بە سەختی بریندار کردووە هەوڵی خۆکوشتنی داوە، بەڵام سەرکەوتووە نەبووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە