ئورمیە.. ژنێکی لاو ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

هەنگاو: ژنێکی لاو لە ئورمیە بە هۆی کێشەی ئابووری، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٤ خەرمانان ٢٧١٨، ١٤:٢٣

 

هەنگاو: ژنێکی لاو لە ئورمیە بە هۆی کێشەی ئابووری، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” ئەمڕۆ یەکشەممە (٤ی خەرمانانی ٢٧١٨/ ٢٦ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، ژنێکی لاوی دانیشتووی ئاوایی فلکانی سەر بە ئورمیە، لە رێگەی خۆسووتانەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری ئورمیە ناسنامەی ئەو ژنە تەمەن ٢٢ ساڵانەی کە دایکی منداڵێکی دوو ساڵانیش بووە، شیوا ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شیوا بە هۆی کێشە بنەماڵەیی کە بە هۆی قەیرانی ئابوورییەوە بۆیان پێش هاتبوو، هەوڵی خۆکووشتنی داوە و دوایی ئەوەیکە بۆ نەخۆشخانەی خومەینی گوازراوەتەوە، گیانی لەدەست داوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوندی ئاماری هەنگاو لە سەرەتایی ئەمساڵەوە، ٥ ژنی کورد ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەرداوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە