ئورمیە .. کۆڵبەرێکی دیکە بریندار کرا + ئامار

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ئورمیە تەقەیان لە پۆلێکی کۆڵبەران کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو. لەماوەی مانگی ڕابردوودا ١٢ ک

٣١ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٧:٥٥

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ئورمیە تەقەیان لە پۆلێکی کۆڵبەران کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو. لەماوەی مانگی ڕابردوودا ١٢ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی یەکشەممە (٣٠ی بانەمەڕی ٢٧١٨ / ٢٠ی مەی ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری تەرگەوەڕی ئورمیە تەقەیان لە پۆلێک لە کۆڵبەرانی کورد کردووە.

لە ئاکامی ئەو تەقەیەدا کۆڵبەرێک بە ناوی ”ڕامین سەنجی“ خەڵکی نازلوو سینگی بە سەختی پێکراوە و ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشكیدایە و پزیشکەکان باری تەندروستی ناوبراویان ناجێگیر ڕاگەیاندووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ”هەنگاو“ لەماوەی مانگی بانەمەڕدا (٣٠ ڕۆژ)، ١٢ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٣ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە