ئورمیە/ دوو برا مەترسیی سێدارەیان لە سەرە

هەنگاو: دوو برای کوردی خەڵکی شاری سەڵماس کە پیشتر سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەیان

١٢ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٠٢:٤٧

 

هەنگاو: دوو برای کوردی خەڵکی شاری سەڵماس کە پیشتر سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ئورمیە کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٣ی جولای ٢٠٢١)، دوو برای خەڵکی سەڵماس کە یەکێکیان بڕبڕەی پشتی کێشەی هەیە و بە سەختی دەجووڵێت و پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کران.

ناسنامەی ئەو دوو برایە “داوود قاسم زادە” و بەهائەدین قاسم زاده” ڕاگەیەندراوە کە ١٢ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر کراون و لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراون.

جێگای ئاماژەیە کە بەهائەدین قاسم زاده لەکاتی دەستبەسەر کرانی تەمەنی ١٥ ساڵ بووە .

هەروەها، بەندکراوێکی دیکەش بە ناوی "ئەنوەر عەبدوڵڵاهی" کە پێشتر بە تۆمەتی کوشنی ئەنقەست سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی ئورمیە کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە