ئورمیە/ شەش بەندکراوی مەحکووم بە سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرانەوە

هەنگاو: شەش بەندکراوی بەندیخانەی ئورمیە کە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە، بە مەبەستی

١٤ خاکەلێوە ٢٧٢١، ٠١:٣٤

 

هەنگاو: شەش بەندکراوی بەندیخانەی ئورمیە کە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (٣ی ئاوریلی ٢٠٢١)، شەش بەندکراوی خوتنگەکانی ٣ و ٦ی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کە بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەیان ڕەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەم بەندیخانەیە کراون.

ناسنامەی ئەو شەش بەندکراوە کە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە، میر سولتان ئەمیری، سادق مەحی، مستەفا نەسیرخا، ئەحمەد نێعمەت وەند، محەمەد کەریم محەمەدپوور و ئیبراهین نەسیرخا ڕاگەیەندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی ئورمیەوە، بەرپرسانی بەندیخانەی ئورمیە بە بنەماڵەی ئەو ٦ کەسەیان ڕاگەیاندووە کە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خاکەلێوە سزاکەیان جێبەجێ دەکرێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە