ئورمیە/ ژنێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە سووتێندرا

هەنگاو: ژنێکی گەنجی خەڵکی ئورمیە کە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن هاوژینەکەیەوە ئاگر لە جەستەی بەردرابوو، بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.

٣٠ خەرمانان ٢٧٢٠، ٠٧:٤٤

 

هەنگاو: ژنێکی گەنجی خەڵکی ئورمیە کە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن هاوژینەکەیەوە ئاگر لە جەستەی بەردرابوو، بە هۆی قووڵی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.
 

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٩ی خەرمانان ٢٧٢٠(١٩ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، ژنێکی گەنجی خەڵکی گوندی "زەنگۆ" سەر بە شاری سەڵماس بە ناوی ”مریەم ئەتمانی“ بە هۆی قووڵی ئەو برینانەی کە بە هۆی سوتانەوە لەسەر جەستەی بوون لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە گیانی لەدەست دا.
 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مریەم ئەتمانی کە دایکی دوو مناڵە حەوتووی ڕابردوو بە هۆی کێشەی خـێزانی لەلایەن هاوژینەکەیەوە ئاگری لە جەستەی بەردرابوو و لە ئاکامدا ٩٠٪ جەستەی سووتابوو.
 

هاوژینی مریەم ئەتمانی دوای ئاگر تێبەردانی ژنەکەی هەڵهاتووە و تا ئێستا هێزە ئەمنیەکانی دەستبەسەریان نەکردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە