کوژران و برینداربوونی سێ کۆڵبەر لە سنووری ئورمیە

هەنگاو: سێ کۆڵبەری خەڵکی سیلوانا سەر بە ئورمیە لە کاتی کۆڵبەری و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراو بریندار کراون.

٨ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ٠٦:٢١


هەنگاو: سێ کۆڵبەری خەڵکی سیلوانا سەر بە ئورمیە لە کاتی کۆڵبەری و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراو بریندار کراون.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی پووشپەری ٢٧٢٠ (٢٨ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ئورمیە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و ٣ کۆڵبەر کوژراو بریندار کراون.

ئەو سێ کۆڵبەرە خەڵکی شارۆچکەی سیلوانای سەر بە ئورمیەن و تا ئێستا ناسنامەی دوو کەس لە کوژراو و بریندارەکان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێک بە ناوی “سالم سولەیمان نەژاد” گیانی لەدەست داوە و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “داوود مەجیدیان” کوڕی محەمەد سەلیم بە سەختی بریندار بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە