ئورمیە/ کۆڵبەریک بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار بوو

هەنگاو: بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ئورمیە کۆڵبەریک بە سەختی بریندار بوو.

٤ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٠:٤٩

 

هەنگاو: بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ئورمیە کۆڵبەریک بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە ”ناوەندی دیموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان“ بڵاوی کردوەتەوە، ڕۆژی یەکشەممە (١ی بانەمەڕی ٢٧١٨ / ٢١ی ئاوریلی ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ئورمیە و لە شوێنێک بە ناوی ”چل مێری شەهیدان“ تەقەیان لە پۆلێک لە کۆڵبەرانی کورد کردووە.

بە هۆی دستدرێژی ئەو هێزانەوە کۆڵبەرێک بە ناوی “مێحراب سادقی ئەسڵ” و دانیشتووی ئورمیە بە سەختی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە کە سینگ و لاقی بەر گوللە کەوتووە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە کراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لە سەرەتای بەهارەوە ٣ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد گیانیان لە دەست داوە و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە