وریا دڵ ئەنگیز بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی مەریوان کە پیشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکران و لێدانی قامچی بە سەردا سەپابوو،

١٩ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ٢٢:١٠


هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی مەریوان کە پیشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکران و لێدانی قامچی بە سەردا سەپابوو، مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، وریا دڵ ئەنگیز، چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان کە ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ٢ی مەریوان حوکمی ٤ مانگ بەندکران و لێدانی ٢٤ قامچی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ناساند.


ئەو حوکمە بە تۆمەتی ”تێکدانی تەکووزی کۆمەڵگا“ بە سەر ناوبراودا سەپابوو.

وریا دلە ئەنگیز ٤ ساڵ پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر و دوای ٤٦ ڕۆژ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە