وریا فەرەجی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر کرا.

٢٦ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٠:٢٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٥ی ژانویەی ٢٠٢٠(، وریا فەرەجی خەڵکی شارەدێی نێ بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی دوو ساڵەی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی گشتیی مەریوان کراوە.

وریا فەرەجی ڕۆژی چوارشممە ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧١٨ (١١ی ژوئیەی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و پاش چەند مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە مانگی ڕەشەمەی هەمان ساڵ (مارسی ٢٠١٩) لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا. ئەو حوکمە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە بۆ دوو ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە