ئومید سەرئەفراز بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە دوای دوو مانگ دەستبەسەر کران بە بارمتە ئازاد کرا.

٢٠ ڕەزبەر ٢٧٢١، ١٤:٥٧

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە دوای دوو مانگ دەستبەسەر کران بە بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، ئومید سەرئەفراز، هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی دیواندەرە بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئومید سەرئەفراز لەو ماوەی کە دەستبەسەر بووە لەمافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە. ناوەندە ئەمنییەکان ئەم هاووڵاتییەیان بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی تۆمەتبار کردووە.

ئومید سەرئەفراز ڕۆژی دووشەممە ١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٩ی ئاگۆستی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە دیواندەرە دەستبەسەر و بۆ سنە گوازرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە