ئومید شامحەمەدی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

هەنگاو: ئومید شامحەمەدی مامۆستای خەڵکی دیواندەرە کە لەکاتی مانگرتنی گشتی مامۆستایان لە پاییزی ساڵی ڕابردو دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزایی

٢٠ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٣:١٣

 

هەنگاو: ئومید شامحەمەدی مامۆستای خەڵکی دیواندەرە کە لەکاتی مانگرتنی گشتی مامۆستایان لە پاییزی ساڵی ڕابردو دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزایی حکومەتی ئێران، حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی، دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (١٩ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٩ی ژوئەنی ٢٠١٩)، ئومید شامحەمەدی مامۆستای دیواندەرەیی، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی یەک ساڵ بەندکرانەکەی، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئومید شامحەمەدی دوای دەستبەسەرکران بۆ بەندیخانەی ناوەندی سنە گوازراوەتەوە.

ئومید شامحەمەدی، ڕۆژی پێنج شەممە (٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ١٤ی فێوریەی ٢٠١٩)، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شاری سنەوە بە تۆمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی“ حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

ناوبراو،  ئێوارەی رۆژی دووشەممە (٢١ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ١٢ی نۆڤەمبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و پاش ٤٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئومید شامحەمەدی بە تۆمەتی هاندانی مامۆستایان بۆ مانگرتنی گشتی مانگی خەزەڵوری ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە