ئومید عەباسی دوای چوار مانگ بەندکران بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاوڵ هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد کە چوار مانگ پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بار

٢٢ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١٧:١٧

 

هەنگاوڵ هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد کە چوار مانگ پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (١١ی نۆڤەمبری ٢٠٢٠)، ئومید عەباسی هاووڵاتیی خەڵکی گوندی ئیندرقاشی مەهاباد دوای زیاتر لە چوار مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا ڕۆژی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کراوە.

ئومید عەباسی شەوی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (١ی ژوئیەی ٢٠٢٠) هاوڕێ لەگەڵ دوو کەسی دیکەی خەڵکی مەهاباد بە ناوەکانی سۆران موختاری فەڕ و سۆران نەسیری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە و ناوەندە ئەمنییەکانی تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتیان خستووەتە پاڵ ناوبراو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە