ئومید موکەڕەم گوازرایەوە بۆ ئیتلاعاتی ئورمیە و ڕەحیم میرۆ سگرکان ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێک لە هاووڵاتییانی ئورمیە کە دوای خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییە دەستبەسەر کرابوو، گوازرایەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و هاووڵاتییە

٢٦ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٢:٠٥

 

هەنگاو: یەکێک لە هاووڵاتییانی ئورمیە کە دوای خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییە دەستبەسەر کرابوو، گوازرایەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و هاووڵاتییەکی تەستبەسەر کراویش بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ٢٠١٧٩ (١٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩٠، ئومید موکەڕەم لە بەندی ٣ی بەندیخانەی ئورمیەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

ئومید موکەڕەم تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی ئەنبێ،  ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ٢٧١٩(١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێپێوانی و تێکدانی ئاسایشی گشتی دەستبەسەر کرابوو و دواتر گوازرابوویەوە بۆ بەندیخانەی ئورمیە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕەحیم میرۆ سگرکان، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕی ئورمیە، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی لە بەندیخانەی ئورمیە ئازاد کرا.

ماوبراو دوو حەفتە پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک ک) دەستبەسەر و ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەزبەر بۆ بەندی ٣ی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوزرابوویەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە