ئومید کەرەمی بەندکراوی سیاسی خەڵکی سنە ئازاد بوو

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیرابوو، دوای تەواوبوونی ماوەی سزای بەندکرانەکەی، ئازاد بوو.

١٧ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١٥:٠٧

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیرابوو، دوای تەواوبوونی ماوەی سزای بەندکرانەکەی، ئازاد بوو.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژیش ەممە ١٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٦ی مارسی ٢٠٢١)، ئومید کەرەمی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی سنە دوای تەواوبوونی سزای یەک ساڵەی بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد بوو.

ئومید کەرەمی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (١٥ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، لە کاتی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی سنە بۆ شەڕمەزەرکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا دەستبەسەر و دوای یئەک مانگ بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ناوبراو، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٠ی ژانویەی ٢٠٢٠)،لەلایەن لقی ١٠٤ی دادگای تاوانەکانی ٢ی ئەو شارە بە تۆمەتی ”تێکدانی ئاسایشی گشتی“ سزای ١ ساڵ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی بە سەردا سەپا.

ئومید کەرەمی دواجار ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٦ی ژوئەنی ٢٠٢٠) بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە