وەرزشوانێکی بۆکانی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: وەرزشوانێکی خەڵکی شاری بۆکان کە لە ئاستی ئێراندا چەندین جار بووەتە پاڵەوان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستەبەسەر کرا.

٢٧ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٦:٠٤


هەنگاو: وەرزشوانێکی خەڵکی شاری بۆکان کە لە ئاستی ئێراندا چەندین جار بووەتە پاڵەوان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستەبەسەر کرا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژ ٢٧٢٠(١٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان وەرزشوانێکیان بە ناوی “واحید ئیبراهیمی” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ پێشاندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر بنەماڵەی ناوبراو و دوای پشکنینی ماڵەکە و دەستبەسەرکردنی واحید، دەستیان بە سەر موبایل و لەبتابی ناوبراودا گرتووە.

واحید ئیبراهیمی لە وەرزشی “کیک بۆکسینگ” و “ئێم ئێم ئەی” چەندین جار لە ئاستی ئێراندا قارەمانەتی تۆمار کردووە.


هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.
 

هەمان ڕۆژ چالاکێکی مەزهەبی خەڵکی بۆکان بە ناوی "ئیسماعیل عەلی پەروەری" لەلاین هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و چارەنووسی ناڕوونە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە