وەرنەگرتنی منداڵێکی نەخۆش لە نەخۆشخانە بووە هۆی گیان لە دەست دانی

هەنگاو: منداڵێکی خەڵکی پیرانشار بە هۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسان و دکتۆرەکانی نەخۆشخانەی ئەو شارە گیانی لە دەست دا.

٢١ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٤:٣٠

 

هەنگاو: منداڵێکی خەڵکی پیرانشار بە هۆی کەمتەرخەمیی بەرپرسان و دکتۆرەکانی نەخۆشخانەی ئەو شارە گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی یەک شەممە (٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ ” ١١ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵی خەڵکی پیرانشار بە هۆی  نەخۆشییەوە گیانی لە دەست دا.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری پیرانشار ناسنامەی ئەو منداڵە تەمەن پێنج ساڵەی ”ئەرکان مەعرووفی“ کوڕی ئیبراهیم ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی ئەرکان لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین جار ناوبراویان بردووەتە نەخۆشخانەی خومەینی پیرانشار و داوایان کردووە کە پشکنین و چارەسەری بۆ بکرێت، بەڵام دوکتۆرەکانی ئەو نەخۆشخانەیە وتوویانە ناوبراو هیچ نەخۆشییەکی نیە و پێویست بە چارەسەریی پزیشکی و خەواندنی لە نەخۆشخانە ناکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە