وەرگەرانی کەرەستەی وەرزێڕی کوژرانی دوو هاووڵاتیی کوردی لێکەوتەوە

هەنگاو: بەهۆی وەرگەڕانی کۆمباین و هەروەها تەراکتۆرێک لە دوو رووداوی جیاجیادا، دوو کەس گیانیان لەدەست دا.

١٠ جۆزەردان ٢٧١٨، ٢٠:٢٥

 

هەنگاو: بەهۆی وەرگەڕانی کۆمباین و هەروەها تەراکتۆرێک لە دوو رووداوی جیاجیادا، دوو کەس گیانیان لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ئەمڕۆ پێنج‌شەمە (١٠ی جۆزەردانی ٢٧١٨ / ٣١ی مەی ٢٠١٨) لە ئەنجامی وەرگەرانی تەراکتۆرێک لە ناوچەی "میرەدێ"ی شاری سەقز، هاووڵاتییەک گیانی لەدەست دا.

هەواڵنێری هەنگاو، ناوی ئەو هاووڵاتییە کوردەی "ئازاد"، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "شیوەتوو"ی سەربە ناوچەی میرەدێ راگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژی دووشەمەی ئەم حەفتەیە، بەهۆی وەرگەرانی کۆمباینێک لە زەوییەکانی گوندی عەباساوای سەربە دەڕە شار، یەکێک لە شؤفیرانی کۆمباینەکە گیانی لەدەست دا.

ناوی ئەو شۆفیرە "مەحموود ئەسعەدی" و خەڵکی گوندی عەباساوا راگەیەندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە