پارێزەرێکی دەستبەسەرکراوی کورد بە دانانەی بارمتەی یەک میلیاردی ئازاد کرا

هەنگاو: پارێزەرێکی کورد کە ماوەیەک پێش حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

٢٨ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٢١:١٢

 

هەنگاو: پارێزەرێکی کورد کە ماوەیەک پێش حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕپ یەکشەممە (٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ١٧ی فێوریەی ٢٠١٩)، مەسعوود شەمس نژاد، پارێزەری کوردی خەڵکی ئورمیە کە حەفتەی ڕابردوو لەلایەن لقی سێهەمی دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا یەکلایی بوونی حوکمەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کرا.

مەسعوود شەمس نژاد ڕۆژی سێشەممە (١٨ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٨ی ژانویەی ٢٠١٨)،لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە دەستبەسەر کرابوو.

ئەو پارێزەرە کوردە پێنج ساڵ پێشیش دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە