پارێزەرێکی کورد حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: فەرهاد محەمەدی، پارێزەری کورد و سەرۆکی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

١٢ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١٤:٥١


هەنگاو: فەرهاد محەمەدی، پارێزەری کورد و سەرۆکی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، فەرهاد محەمەدی، پارێزەر و سەرۆکی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میلی لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە حوکمی ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.


ئەو حوکمە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی و بە تۆمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی“ بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە.


فەرهاد محەمەدی ڕۆژی جوارشەممە ١٢ی بەفرانباری ٢٧١٨ (٢ی ژانویەی ٢٠١٩) دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و دوای شەش مانگ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە