پاش ١٥ مانگ ئەفشین حوسێن پەناهی مرەخەسی پێدرا

هەنگاو: ئەفشین حوسێن پەناهی، بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە بەندیخانەی شاری سنە، دوای ١٥ مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە مەرەخەسی پێدراوە.

٢٢ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٠٩:٥١

 

هەنگاو: ئەفشین حوسێن پەناهی، بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە بەندیخانەی شاری سنە، دوای ١٥ مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە مەرەخەسی پێدراوە.

بەپێی هەواڵی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ( ٢١ی ڕەزبەری ٢٧١٨/ ١٣ ئۆکتۆبری ٢٠١٨) ئەفشین حوسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی کورد و برای رامین حوسێن پەناهی کە ماوەیەک لەوە پێش لە سێدارە درا، دوای ١٥ مانگ بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی بۆ ماوەی چەند ڕۆژ مەرەخەسی پێدراوە. 

ئەفشین حوسەین پەناهی پێنجی پوشپەڕی ساڵی ٢٧١٦ی کوردی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەستبەسەر و لە مانگی خەزەڵوەری هەمان ساڵدا بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەوروز و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران، حوکمی ٨ ساڵ و نیو بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەفشین حوسەین پەناهی چالاکی ژینگەپارێزە و لە ماوەی ١٥ مانگی ڕابردوو مافی مەرەخەسی پێ نەدرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە