پاوە .. دوو ژن بە تۆمەتی پەیوەندی لە گەڵ حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەر کران

هەنگاو: دوو ژنی لاوی خەڵکی پاوە کۆتایی مانگی ڕابردوو بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

١٤ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٨:٠٦

 

هەنگاو: دوو ژنی لاوی خەڵکی پاوە کۆتایی مانگی ڕابردوو  بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆتایی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ ( مانگی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری پاوە دوو ژنیان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری پاوە ناسنامەی ئەو دوو ژنە لاوەی ”ماریا وەیسی“ و ”ئەدیبە ئەحمەدی“ ڕاگەیاندووە کە دوای تێکهەڵچوونی چەکداری نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سپای پاسداران لەو شارە دەستبەسەر کراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە ماریا و ئەدیبە بە تۆمەتی هاوکاری کردن و ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیک مانگێک بە سەر دەستبەسەر کرانی ئەو دوو ژنە کوردە، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نیە و نازانرێ کە لە کوێ ڕاگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە