پشتیوانی ٥٤ پارێزەری بۆکانی لە بنەماڵەی ژینا ئەمینی

لانی کەم ٥٤ کەس لە پارێزەرانی بۆکان بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندراوێک سەبارەت بە مەرگی ژینا ئەمینی و هەڵسوکەوتی نایاسایی دامەزراوە پەیوەندیدارەکا

٢٧ خەرمانان ٢٧٢٢، ١٤:١٠

 

هەنگاو: یەکشەممە ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٢


لانی کەم ٥٤ کەس لە پارێزەرانی بۆکان بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندراوێک سەبارەت بە مەرگی ژینا ئەمینی و هەڵسوکەوتی نایاسایی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان، هاوکات لەگەڵ ئیدانەکردنی هەر جۆرە هەڵسوکەوتێکی نایاسایی لە لایەن کەس یان دامەزراوە و ئۆرگانەکانەوە، پشتیوانیی خۆیان بۆ بنەماڵەی ئەمینی دەربڕیوە و ڕایانگەیاندووە ئامادەن ببنە پارێزەر و پشتیوانی یاسایی دۆسیەکە.


دەقی تەواوی ڕاگەیەندراوەکە کە واژۆی ٥٤ پارێزەری خەڵکی بۆکانی لەسەرە بە شێوەی خوارەوەیە؛


بە ناوی خودا

لە دۆخی خراپی ئابووریی ئێران و داڕمانی بایەخە کۆمەڵایەتییەکان، مەرگی گوماناوی ژینا ئەمینی نە تەنیا هەستی هەموو کۆمەڵگای بریندار کردووە، بەڵکوو شەپۆلێک لە نیگەرانی سەبارەت بە هەڵسوکەوتە نایاسایییەکانی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی لێ کەوتووتەوە و لە ئەنجامیشدا بووەتە هۆی نەمانی هەستکردن بە ئاسایش لە لایەن کۆمەڵگا و بە تایبەتیش لە لایەن ژنانەوە.


"ئاسایش" وەک توخمێکی سەرەکیی ئاسایشی گشتی بە بەردەوامی لە یاساکانی وڵات و یاسا نێودەوڵەتییەکاندا جەختی لێ کراوەتەوە و ئەمە خۆی نیسانەی ڕادەی گرنگیی ئەو بابەتە وەک یەکێک لە سەرەکیترین پێداویستییەکانی ژیانی مرۆڤە. بەڵام توندوتیژیی کوێرانە بە پاساوی نایاسایی لە ئاستی و شوێنی جیاوازدا بە بێ دادگاییکردنی ئەنجامدەرانی، بووەتە هۆی پێکهاتنی ترس و تۆقین لە نێو ئافرەتان و هەموو کۆمەڵگادا.

بەم پێیە ئێمە وەک کۆمەڵێک لە پارێزەرانی شاری بۆکان، لەگەڵ ئەوەی هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆمان بە بنەماڵەی ئەو کۆچکردووە ڕادەگەیەنین، هەر جۆرە هەڵسوکەوتێکی نایاسایی لە لایەن هەر دامەزراوەیەک و بە هەر ناوێکەوە ئیدانە دەکەین و جەختیش دەکەینەوە کە دەبێت هەموو ڕاسپێراوان و بەرپرسانی حکومەت، بنەما یاسایی و مافی مرۆڤییەکان بپارێزن و ئامادەیی خۆشمان بۆ قبووڵ کردنی پارێزەری و هەر جۆرە پشتیوانییەکی یاسایی لە بنەماڵەی کۆچکردوو تا گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی، ڕادەگەیەنین.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە