پشکنینی ماڵی هاووڵاتیانی خەڵکی پاوە بە بیانووی دۆزینەوە مەشرووب

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران بە بیانووی دۆزینەوەی مەشرووب هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاوو.

٨ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٥:١٣

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران بە بیانووی دۆزینەوەی مەشرووب هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاووڵاتیانی دانیشتووی پاوە و ماڵەکانیان دەپشکنن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕابردوودا هێزەکانی پاراستنی زانیاری سەر بە ڕێکخراوی سپای پاسداران بە بیانووی دۆزینەوەی مەشرووب بەشێوەیەکی لەناکاو هەڵدەکونە سەر ماڵی هاووڵاتیانی خەڵکی شاری پاوە و ماڵەکانیان دەپشکنن.

یەکێک لەو هاووڵاتیانەی کە ماڵەکەی پشکێندراوە لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە ”ئەو هێزانە کاتژمێر ١١ی شەو و بە بێ ئەوەی هیچ مۆلەتێکیان پێ بێت هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵەکەمان و پشکنیویانە“.

ناوبراو لە درێژەدا وتی ”ئەوان سەرەتا بە بیانووی دۆزینەوەی مەشرووب هاتوونەتە ژوورەوە، بەڵاو دوای هاتنە ژوورەوە وتوویانە بۆ جەک و چۆڵ، ئاڵای کوردستان و وێنەی خەباتکارانی کورد دەگەڕێین“.

 

ئەو سەرچاوەیە وتیشی لە هەتا ئێستا ماڵی سەدان هاووڵاتیی کوردیان بەو شێوەیە پشکنیوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە