پوریا ئەحمەدی سەرلەنوێ دەستبەسەر کرایەوە

هەنگاو: یەکێک لە ئەندامانی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی کە زستان دەستبەسەر کرابوو، سەرلەنوێ دەستبەسەر کرایەوە.

٢٤ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٤:٠١

 

هەنگاو: یەکێک لە ئەندامانی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی کە زستان دەستبەسەر کرابوو، سەرلەنوێ دەستبەسەر کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٢٣ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ١٣ی مەی ٢٠١٩)، پوریا ئەحمەدی، بەرپرسی بەشی پەروەردەی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە و دواتر دەستبەسەر کراوە.

پوریا ئەحمەدی ڕؤژی چوارشەممە (١ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ٢٠ی فێوریەی ٢٠١٩) لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە گوندی باینچۆ دەستبەسەر و پاش ١٥ ڕۆژ ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە