پژاک گیان لە دەست دانی ٤ گریلای ڕاگەیاند

هەنگاو: دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ بە سەر تێکهەڵچوونەکانی شاری مەریوان و پاوە، پژاک (پارتی ژیانی ئازادی کوردستان) گیان لە دەست دانی چوار گریلای خۆی ڕاگەیاند.

٢٦ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٤:٠٣

 

هەنگاو: دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژ بە سەر تێکهەڵچوونەکانی شاری مەریوان و پاوە، پژاک (پارتی ژیانی ئازادی کوردستان) گیان لە دەست دانی چوار گریلای خۆی ڕاگەیاند.

فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باڵی سەربازی پژاک بە بڵاو کردنەوە ڕاگەیەندراوێک، ڕایگەیاندووە کە چوار گریلای ئەو حیزبە لە ڕۆژەکانی یازدەهەم و چواردەهەمی ژوئیە (٢٠ و ٢٣ی پووشپەڕ) لە شارەکانی مەریوان و پاوە گیانیان لە دەست داوە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕ تیمێکی گریلاکانی پژاک لە ئاوایی دەرزیانی مەریوان کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی ئێران و لەئاکامدا گریلایەک گیانی لە دەست داوە.

لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بە تێکهەڵچوونەکەی ڕێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕ لە سەردەرەی پاوە کراوە و ڕایانگەیاندووە کە لە ئەنجامی ئاشکرابوونی شوێنی مانەوەی  هێزەکانیان سێ کەسیان گیانی لە دەست داوە.

پێشتر میدیاکانی نزیک لە سپای پاسداران ڕایانگەیاندبوو کە لەو تێکهەڵچوونەدا ٣ کەس کوژراون و کەسێکیش بریندار کراوە.

 

هەروەها، لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونەدا ئەندامێکی سوپای پاسداران کە خەڵکی بەخشی شاهۆ سەر بە ڕوانسەر بوو، کوژراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە