پژاک گیان لەدەستدانی دوو گریلای لە بۆکان پشتڕاستکردەوە

هەنگاو: پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و گیان لەدەستدانی دوو ئەندامی ئەو حیزبەی لە ئەنجامی پێکدادانێکی

١٣ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٨:٣٤

 

هەنگاو: پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و گیان لەدەستدانی دوو ئەندامی ئەو حیزبەی لە ئەنجامی پێکدادانێکی چەکداری لە بۆکان پشتڕاست کردەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک کە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ئەمڕح چوارشەممە ١٣ی گەلاوێژ (٤ی ئاگۆست) بڵاوی کردووەتەوە، دوو ئەندامی ئەو حیزبە بە ناوەکانی ئیدریس فقێهی خەڵکی سنە و موحسین قادری خەڵکی بۆکان ڕۆژی سێشەممە ٥ی گەلاوێژ (٢٧ی جولای)، لەئەنجامی پێکدادانێکی چەکدارای لە دەورووبەری شاری بۆکان گیانیان لە دەست داوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەنگاو ١٠ ڕۆژ پیش لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردبوو کە ڕۆژی شەممە ٢ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای)، پێکدادانێکی چەکداری لە نزیک گوندی “عیلم ئاوا”ی بۆکان لەنێوان هێزەکانی سپای پاسداران و هێزێکی کوردستانی دژبەری حکوومەت هاتووەتە ئاراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە