پۆلیسی فیدراڵی عێراق پێشـمەرگەیەکی ڕۆژهەڵاتی ڕادەستی ئێران کرد

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد دوای جیابوونەوە لە یەکێک لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆی ڕادەستی پۆلیسی فیدراڵی

١١ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٨:٣٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد دوای جیابوونەوە لە یەکێک لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆی ڕادەستی پۆلیسی فیدراڵی عێراق کردووە و پاش سێ مانگ ڕادەستی ئێران کراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دەزگای زانیاری عێراق شەوی هەینی (٦ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ٢٦ی ئاوریلی ٢٠١٩)، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهابادیان بە ناوی کەماڵ ساڵحی تەمەن ٤٥ ساڵ و کوڕی عەلی  ڕادەستی ئێران کردووە و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئیلام گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەماڵ ساڵحی پێشمەرگی پارتی ئازادی کوردستان (پاک) بووە و سێ مانگ پێش لەو حیزبە جیا بووەتەوە و لە شاری پردێ خۆی ڕادەستی هیزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق کردووە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی کە، کەماڵ ماوەی سێ مانگ لە کەرکووک بەندکراوە و وەک خۆی باسی کردووە لەو ماوەیەدا سێ جار لەلایەن کەسانی ئێرانییەوە لێپرسینەوەی لە گەڵ ئەنجام دراوە.

دوای ئەوەی کەماڵ ساڵحی بۆ بەندیخانەی ئیلام گوازراوەتەوە چارەنووسی نادیارە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە