پیاوێکی بانەیی پاش چەند مانگ دانی بە کوشتنی ژنەکەیدا هێنا

هەنگاو: پاش چوار مانگ لە بێ سەر و شوێنبوون، پیاوێک، دانی بە تاوانی کوشتنی ژنەکەیدا نا.

٨ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٢:٤١

 

هەنگاو: پاش چوار مانگ لە بێ سەر و شوێنبوون، پیاوێک، دانی بە تاوانی کوشتنی ژنەکەیدا نا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”،  پیاوێکی کوردی خەلکی بانە پاش چەند مانگ دانی بەوەدا نا کە ژنەکەی کوشتووە.

دەگوترێ کە ئەم ژنە کوردە لە بەفرانباری ساڵی ڕابردووەوە (2717ی کوردی) بێ سەر و شوێن بووە. 

ناسنامەی ئەم ژنە کوردە “گوڵچێهرە .س ” ڕاگەیەندراوە و هاوسەرکەی کە ناسنامەی “م.ع” ـە، دانی بەوەدا ناوە کە ژنەکەی کوشتووە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری ئەم کردەوەیە بڵاو نەبووەتەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 7ی بانەمەڕ (27ی ئاوریل)، تەرمی ئەم ژنە کوردە لە ژێر پردی هەژدەدۆڵان لە بانە دۆزراوەتەوە. گوایا پێش کوژرانی قەبرێک لەو شوێنە بۆی ئامادە کراوە و پاش کوشتنی بتونڕێژی کرابوو.

ئەم ژنە کوردە خەڵکی سارداب و مێردەکەی خەڵکی قوڵ ئەستێر ـی سەر بە بانە بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە