پیاوێکی بەساڵاچووی بۆکانی بە تۆمەتی بێ ڕێزی بە خامنەیی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هاووڵاتییەکی بە ساڵاچوویان بە تۆمەتی بێ ڕێزی کردن بە ڕێبەری ئێران دەستبەسەر کرد.

١٩ خاکەلێوە ٢٧١٩، ١٥:١٣

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هاووڵاتییەکی بە ساڵاچوویان بە تۆمەتی بێ ڕێزی کردن بە ڕێبەری ئێران دەستبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ڕۆژی دووشەممە (١٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ / ٨ی ئاوریلی ٢٠١٩)، هاووڵاتییەکی تەمەن ٦١ ساڵیان بە ناوی ”قادر ئەڵڵاوەیسی“ دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هیزەکان ی ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی ”بێ ڕێزی بە عەلی خامنەیی“ قادر ئەڵڵاوەیسییان دەستبەسەر و پاش ٤ کاتژمێر و وەرگرتنی بەڵێننامەی کەتبی، ئازدیان کردووە.

بەڕێز عەبدوڵڵاوەیسی لە دانیشتنێکدا وتبووی کە ” ئێمە خەڵک لە ژیر گوشارێکی قورسداین و خامنەییش بە میلیارد پارەی هەیە و ئێمە ساڵانێکە بە هەژاری دەژین“.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە