پیاوێکی قوروەیی بە چەقۆ ژنەکەی خۆی کوشت، لە چوارمانگدا ١٠ ژن کوژراون

هەنگاو: پیاوێکی خەڵکی شاری قوروە سەر بە پارێزگای سنە ژنەکەی خۆی بە چەقۆ کوشت.

٩ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١١:٠٦

 

هەنگاو: پیاوێکی خەڵکی شاری قوروە سەر بە پارێزگای سنە ژنەکەی خۆی بە چەقۆ کوشت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخروای مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە (٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٩/ ٢٨ی ئاوریلی ٢٠١٩) پیاوێکی خەڵکی قوروە دانیشتووی شەقامی ٣٢ مەتری ئەو شارە هاوژینەکەی بە ناوی (م . ک) تەمەن  ٥٤ ساڵ بە چەقۆ کوشتووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،  بکوژ بە ناوی (ع . م) تەمەن ٦٣ ساڵ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە هاوژینەکەی داوەتە بەر چەقۆ و کوشتوویە. ه

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو کە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ، لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا،  لانیکەم ١٠ ژن لە شارەکانی کوردستان بە دەست کەسانی نزیکی خۆیان وەکوو باوک و مێرد و... کوژراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە