پیاوێکی ئیلامی دوای دەستبەسەر کرانی کوڕەکەی خۆی کوشت

هەنگاو: پیاوێکی خەڵکی شاری مەلەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە دەستبەسەر کرانی کوڕەکەی لەلایەن هێزە ئینتزامیی

٢٩ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٠:٣٤

 

هەنگاو: پیاوێکی خەڵکی شاری مەلەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە دەستبەسەر کرانی کوڕەکەی لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ١٧ی فێوریەی ٢٠١٩)، پیاوێکی تەمەن ٤٧ ساڵی خەڵکی شاری مەلەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی ”حوسێن عەزیزی“ بە بەکارهێنانی چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە.  ئەو پیاوە کوردە بە نیشانەی دەستبەسەر کرانی کوڕەکەی لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە و لەپێش چاوی ئەوان گوللەیەکی لەسەری خۆی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە حوسێن عەزیزی کەسێکی هەژار و دەستکورت بووە و لەماوەی مانگی ڕابردوودا دووجار خانووەکەی گۆڕیوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆ یان هۆکاری دەستبەسەر کرانی کوڕە مێرمنداڵەکەی حوسێن عەزیزی بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە