پیرانشار .. سێ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونە قوربانی

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆ سێ کۆڵبەری کوردیان کرد ئامانج، کە یەکێکیان.

٥ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٤:٠١

 

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆ سێ کۆڵبەری کوردیان کرد ئامانج، کە یەکێکیان گیانی لە دەست داوە و دووی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، هێزە چەکدارەکانی ئێران کە لەپایگای سەقەر لەنێوان پیرانشار و چۆمان جێگیر کراون، کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (٥ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٢٧ی ژوئیەی ٢٠١٨)، دەستەیەک لە کۆڵبەرانی کوردیان دایە بەر دەستڕیژی گوللە.

هەواڵنێری هەنگاو لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە لە ئەنجامی ئەو دەستڕیژییەدا، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”سەید کامیل حوسێنی ئەسڵ“ گیانی لە دەست داوە و دوو کۆڵبەری دیکەش بە ناوەکانی ”عەزیز شۆخڵان“ و ”سەلاح شێخ محەمەد“ بە سەختی بریندار بوون.

هەروەها کۆڵبەریکی خەلکی گوندی شیناوێ بەناوی ”حوسێن“ لەلایەن چەکدارانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نزیک بە ١٠ سەر ئەسبی ئەو کۆڵبەرانە لەلایەن چەکدارانی ئێرانەوە کوژراوە و دەستبەسەر شت و مەکەکانیاندا گیراوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری هەنگاو، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٨ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارەکانی ئێران بوونەتە قوربانی. لەو ژمارەیە ٤ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە