پیرانشار.. کۆڵبەریکی دیکە بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بوو

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی کەوتنە خوار لە بەرزایی بریندار بوو.

١٦ بانەمەڕ ٢٧١٨، ١٠:٠٢

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری و بە هۆی کەوتنە خوار لە بەرزایی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ئێوارەی شەممە (١٥ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ /٥ی مەی ٢٠١٨)، کۆڵبەرێکی خەڵکی پیرانشار لە کاتی کۆڵبەری بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی (کانی خوا) بریندار بوو.

هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری پیرانشار ناسنامەی ئەم کۆڵبەرەی “ڕەحمان تەفاخر” ڕاگەیاندووە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەو کۆڵبەرە کوردە، ڕەحمان دوایی ئەم ڕووداوە بە مەبەستی چارەسەری بۆ ناوەندێکی دەرمانی گوازراوەتەوە و باری تەندروستی جێگیر ڕاگەیندراوە.

سێشەممەی حەوتووی ڕابردوو کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “تاهیر حیکمەتی” دوایی تەقەیی ڕاستەوخۆیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کوێستان قەندیل و کەوتنە خوارەوە لە ئەسب گیانی لەدەست دا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە