پیرانشار ـ کۆڵبەرێک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بریندار بوو

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی پیرانشار بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ئێران و لەئاکامدا بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بوو.

٢١ خاکەلێوە ٢٧١٨، ١٢:٠١

 

هەنگاو: کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی پیرانشار بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ئێران و لەئاکامدا بەربوونەوە لە هەڵدێرێکەوە بە سەختی بریندار بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ( ٢٠ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ / ٩ی ئاوریلی ٢٠١٨)، بە هۆی ڕاوەدوونانی کۆڵبەرنی کورد لە بەرزاییەکانی کانی خودا لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە، کۆڵبەرێک کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەپیرانشار ناسننامەی ئەو کۆڵبەرە کوردەی ”عەلی گوڵچینی“ و خەڵکی گوندی ”کەلەکین“ ڕاگەیاندووە.

ئەو کۆڵبەرە بە مەبستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەدە دەرمانییەکانی پیرانشار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە